بەشار ئەسەد ڕەوانەکردنی چەکدارانی سوری بۆ ناگۆرنۆ کاراباخ پشتڕاست دەکاتەوە

سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ڕوسیدا دەڵێت چەکدارانی سوری ڕەوانەی ناوچەی ناگۆرنۆ کاراباخ دەکرێن.

وتیشی " دیمەشق دەتوانێت ئەوە پشتڕاست بکاتەوە."

بەشار ئەسەد ئاماژەشی بەوەدا سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان پاڵنەری سەرەکییە لە ململانێکانی ناوچەی ناگۆرنۆ کاراباخدا.

لەلای خۆیانەوە هەریەک لە تورکیا و ئازەربایجان ڕەتی دەکەنەوە ئەنقەرە چەکدارانی سوری ڕەوانەی ناگۆرنۆ کاراباخ کردبێت بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانی ئازەربایجان کە لە ئێستادا لە ناوچەی ناگۆرنۆ کاراباخ لە شەڕ و پێکداداندان لەگەڵ هێزەکانی ئەرمینیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز