له نێوه‌ندی کێشه و قه‌یرانی سیاسی عێراقدا زۆرێک له ڕێبه‌رانی عێراق ڕویان له موقته‌دا ئه‌لسه‌دره بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاته‌که‌یاندا.
له دواترین لێدوانی‌دا ئه‌لسه‌در داوا ده‌کات هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق دیاربکات. ئه‌م داوایه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در له ده‌مێکدایه پارتی فه‌زیله و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌دا نین له نوری ئه‌لمالیکی.
چ شتێکه وا ده‌کات ڕێبه‌رانی عێراق وه‌ها بڕواننه ئه‌لسه‌در که توانایی یه‌کلایکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی عێراقی هه‌بێت؟
ئایا مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌کان له عێراق و مه‌رجه‌عیه‌ته‌کانی ئێرانیش به بڕیاره‌کانی ئه‌لسه‌در قایل ده‌بن؟
ئایا ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌لسه‌در ده‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی که‌لێنی گه‌وره و جیاوازی قوڵ بخه‌نه ناو ڕیزه‌کانی شیعه‌ی عێراقه‌وه؟
ڕۆژنامه‌وان عارف قوربانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی به‌ڵێن ساڵح ده‌داته‌وه.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی وه‌ڵامه‌کانی ڕۆژنامه‌وان عارف قوربانی ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت و ماوه‌ی وتووێژه‌که‌ش 5:54 خوله‌که.