محێدین ئازادی یه‌کێک له چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ و حبیبوڵا گوڵپهریپور زیندانی سیاسی که بڕیاری مردنیان به‌سه‌ردا دراوه، هه‌ردوو له مانگرتندان و له بارێکی ته‌ندروستی باش‌دا نین و بگره گوڵپهریپور ده‌ڵێت تا مردنیش له سه‌ر مانگرتنه‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئارام چراغی یه‌کێک له چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت جۆره هاوئاههنگیـیهک له نێوان رێکخراوه کوردیه‌کاندا پێک هاتووه بۆ خۆپیشاندان و بێزاری ده‌ربڕین دژ به رژێمی ئێران له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه و کونسوڵگه‌ریه‌کانی ئێران‌دا به‌رامبه‌ر به‌و گرتن و له سێدارهدانهکاندا. چراغی ده‌ڵێت کورده‌کان له پێشدا یه‌ک ده‌ست نه‌بوونه به‌ڵام پاش له سێداره‌دانه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا وای لێهات کورده‌کان یه‌ک هه‌ڵوێست و هاو ده‌نگ بن که ئه‌مه ههنگاوێکی پۆزه‌تیڤانه‌یه بو ئه‌وه‌ی کورده‌کان یه‌کگرتوو بن بۆ ئه‌نجامدانی کارێک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:18 خوله‌كه.