لیستی عەرەب لە ئیسڕائیل پشتیوانی لە گانتزی ڕکابەری ناتانیاهو دەکەن

ڕابەری پارتی شین و سپی بێنی گانتز

لیستی هاوبەشی حیزبە عەرەبەکان لە ئیسڕائیل پشتیوانیان لە بێنی گانتس کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە، بەمەش گانتز سەردەکەوێت بەسەر سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهودا، بەڵام هیچ کامێکیان زۆرینەی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەست نەهێناوە.

بەپێی ئەنجامە نیمچە کۆتاییەکان، لیستی هاوبەشی عەرەبەکان 13 کورسی پەرلەمانی ئیسڕائیل ( کنیست ) یان بەدەستهێناوە، بەمەش ئەو لیستە دەبێتە سێهەمین گەورەترین کوتلە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا.

بەهۆی پشتیوانی ئەم لیستە لە گانتز، ئێستا حیزبەکەی گانتس 57 کورسی دەبێت و لیستەکەی ناتانیاهو 55 کورسی.

هێشتا وەزیری پێشووی بەرگری ئیسڕائیل ئافیگدۆر لیبەرمان کە حیزبەکەی هەشت کورسی بەدەستهێناوە، بڕیاری نەداوە کە ئاخۆ پشتیوانی لە گانتز دەکات یاخود ناتانیاهو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز