هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران (مه‌جلیسی شورا) که بڕیاره له سه‌ره‌تاکانی مانگی سێی داهاتوودا بکرێت، یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتییه له ئێران‌دا له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه مشت و مه‌ڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ساڵی 2009 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران.
سه‌رۆکی به‌شی ئێران له نێوه‌ندی (فریده‌م هاوس) بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت دیمه‌ن و وینه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی مانگی سێی ئێران ئه‌وه‌یه که که‌مترین گرنگی هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له ده‌یان ساڵی ڕابردوودا له ئێران‌دا کراون.
زۆرێک له گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی وه‌ها باسیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی مه‌جلیسی شورا کردووه که هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردنه له مێژووی ئێران‌دا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هاوکاته له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابوری و سیاسی ناوخۆی ئێران‌دا هه‌روه‌هاش به‌هۆی ئه‌و ترس و دڵه ڕاوکێیه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێرانه‌وه.
ئه‌ندرۆ ئه‌پۆستۆلۆ ده‌ڵێت گه‌لانی ئێران به‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه ڕاهاتوون و کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێیه‌وه خه‌ڵک بنێرنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان.
به‌ڕیز ئه‌پۆستۆلۆ ده‌شڵێت هه‌موو که‌س له ناو ئێران‌دا ده‌زانێت ڕژێمی ئێران چۆن و به چ ئاستێک سزای مه‌رگ ده‌سه‌پێنێته سه‌ر کورده‌کان و سه‌رکوتیان ده‌کات، بۆیه بڕیاری به‌شدارینه‌کردنی کورده‌کان بڕیارێکی گونجاوه چونکه هیچ مانایه‌کی تیادا نییه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێکدا بکه‌یت که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌رفه‌تێکت بۆ سه‌رکه‌وتن نه‌بێت، وه ده‌شڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێران قومار کردنه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆ ئه‌پۆستۆلۆ، سه‌رۆکی به‌شی ئێران له نێوه‌ندی (فریده‌م هاوس) به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:06 خوله‌که.