پارێزگارى موسڵ ده‌ڵێت چارەنووسى موسڵ و هەرێمى کوردستان پـێـکەوە بەستراون
پارێزگارى موسڵ ڕایگەیاند ئێستا عێراق لە بەردەم هەڕەشە و مەترسیـیەکى گەورەتردایە و ئاشکرای دەکات دەستێکى بەهێز هەیە بۆ دروستکردنى کێشەى زیاتر لە نێوان موسڵ و هەرێمى کوردستان.
ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا رایگەیاند ئه‌و لە شارى دهۆک مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمی کوردسـتانی لەو مەترسیانە ئاگادارکردۆته‌وه و پـێی گوتووه چاره‌نووسی موسڵ و هه‌رێمی کوردسـتان پـێـکه‌وه بهسـتراونهتهوه. پارێزگاری موسڵ به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ لایه‌نێـک بهێنێت گوتی هه‌ندێـک لایه‌ن هه‌ن ده‌یانه‌وێت سوود وه‌ربگرن له‌و ئاڵۆزیـیه سیاسیـیه و ئه‌و کێشانه پـێشـتر له نێوان موسڵ و هه‌رێمی کوردسـتاندا هه‌بوون.
پارێزگاى موسڵ لە بارەى ڕەوشى ئێستاى ئاسایشى و سیاسى دواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمه‌ریکا دەڵێت کشانەوەى هێزەکانى ئەمه‌ریکا مایەى خۆشحاڵیـیە، بەڵام دواى نەمانى ئەو هێزە عێراق ڕووبەڕووى مەترسى گەورەتر دەبێتەوە و گوتیشى لە شارى موسڵ هێزە ئەمنیـیەکان لە بەردەم بەرپرساێتى گەورەتر دان، چونکە گرووپە تێرۆرستیەکان ئێستا خۆیان ڕێک دەخەنەوە و پلان بۆ هێرشى زیاتر دادەرێژن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.