لە شارى موسڵ پـرۆسەى گەڕاندنەوەى پلەدارانى سوپاى سەردەمى ڕژێمى سەدام حسێن بۆ ناو ڕێزى سوپاى ئێستاى عێراق دەستیپێکرد و بە بڕیارێکى نورى ئەلمالیکى سەرۆک وەزیران لیژنەیەک بۆ پـێشـوازیکردنیان پـێکهێنرا.
جەبر عەبد ڕەبۆ سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ بەشى کوردى دەنگى ئەمهریکا گوتى تاوەکو ئێستا دەیان کەس لەو ئەفسەرە پلەدارانە پەیوەندییان پێوە کردوون و ئامادەیى خۆیان دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ناو ڕێزهکانی سوپاى ئێستاى عێراق. گوتیشى لەسەر بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران لیژنەیەک بۆ پێشوازى و وەرگرتنیان پێکهێنراوە تاوهکو ئهوهی بیەوێت بگەڕێتەوە و خزمەت بکات ئەوا بە پلەى پـێشووترى خۆى وەردەگیرێتهوه و ئەوەى نەشیەوێت بگەڕێتەوە ئەوا بە پلەى خۆى خانەنشین دەکرێت و موچەى مانگانەى بۆ دابیندەکرێـت.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ گوتیشى دەبوایە زووتر ئەو هەنگاوە بنرایه تاوەکو سوپاى ئێستاى عێراق سوودى لە شـارهزایـیان وهربگرتایه.
لە بەرامبەردا سەعید مەمۆزینى گوتەبێژى لقى 14ى پارتى دیموکراتى کوردستان لە موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمهریکا بڕیارى گەراندنەوەى ئەو ئەفسەرانە بە مەترسى بۆ سەر گەلى عێراق بە گشتى و گەلى کورد بە تایبەتى دەزانێت، چونکە بە تایبەتى ئەوانەى پلەى بەرزیان هەبووە دەستیان لە ئەنجامدانى تاوان لە دژى کورد و گەلى عێراقدا هەبووە
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3 خولهكه.