ئه‌میر ئه‌لکینانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی لایه‌نی سه‌دریه‌کان ده‌ڵێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره دێته ئاراوه بۆ هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی که بریتیه له ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتوی عێراق.
لایه‌نی سه‌در پێشتر له‌گه‌ڵ کاندیدکردنه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکیدا نه‌بوو بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری ، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ باسیان له گۆڕانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لایه‌نی سه‌در کردووه و به تایبه‌تیش وه‌ک ده‌ڵێن پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی لیژنه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ موقته‌دا ئه‌لسه‌در مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان له شاری قوم له ئێران.
ئه‌میر ئه‌لکینانی نکوڵی له بوونی ووتوێژ ناکات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسادا به‌ڵام خۆی لادا له‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه بداته‌وه ئایا هه‌واڵی گۆڕانی هه‌ڵوێستی سه‌دریه‌کان پشت ڕاست ده‌کاته‌وه یان نا.
له لێداونه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، ئه‌میر ئه‌لکینانی باسیش له ڕۆڵی وڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌کات له کاروباری وڵاته‌که‌دا و به‌تایبه‌تیش ڕۆڵ و کاریگه‌رییه‌کانی ئێران و تورکیا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیست سه‌دریه‌کان له په‌رله‌مانی عێراقدا ، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 7:06 خوله‌که.