ئه‌مین فه‌ره‌ج ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت بۆ ئه‌مریکا گرنگه به‌ر له کێشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق سه‌قامگیری به خۆیه‌وه ببینێت.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵین ساڵح ، به‌ڕێز فه‌ره‌ج باسیش له‌وه ده‌کات که ڕاگه‌یاندنی گه‌وره به‌رپرسێکی ئاسایشی عێراق سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا ساڵی 2020 هێزه عێراقیه‌کان ناتوانن به‌رپرسێتیه‌کی ته‌واوی ئاسایشی له وڵاته‌که‌دا له ئه‌ستۆ بگرن، ئاماژه‌یه به‌وه‌ی له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا ، عێراق ده‌که‌وێته بۆشایـیه‌کی ئاسایشیه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:22 خوله‌که.