خۆپیشاندانه‌کان له سوریا به‌رده‌وامن و ڕۆژ به ڕۆژ به‌رفراوانتر ده‌بن و خۆپیشانده‌ران سورتر ده‌بن له‌سه‌ر نه‌مانی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی وڵاته‌که.
عه‌مار عه‌بدولحه‌مید، چالاکوانی بواری دیموکراسی بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت ، حکومه‌تی سوریا هه‌رچیه‌ک بکات و به هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ک بیه‌وێت خۆپیشانده‌ران سه‌رکوت بکات بۆی ناچێته سه‌ر و خه‌ڵکیش باوه‌ڕیان به‌و ڕیفۆرمانه نییه که ڕژێمی سوریا په‌یمانی ئه‌نجام دانی داوه.
به‌ڕێز عه‌بولحه‌مید ده‌شڵێت ، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌زانێت سنورێک هه‌یه بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی له سوریادا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ڕێی حیزبوڵای لوبنانیشه‌وه بێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌مار عه‌بدولحه‌مید، چالاکوانی بواری دیموکراسی ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:09 خوله‌که.