ڤیسـتیڤاڵی به‌غدادی نێوده‌وڵه‌تی پـێـنجه‌م بۆ داهێنان که ڕێـکخراوی ماڵی ڕۆشـنبیری عێراقی بۆ ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌وانی ئازاد سـازیکردووه، هه‌موو سـاڵێـک و به ئاماده‌بوونی لێـپـرسـراوانی باڵای حکومه‌تی عێراق و باڵیۆزانی وڵاتانی ده‌ره‌وه مه‌دالیای ڕێزلێنان به‌سه‌ر که‌سـایه‌تیـیه ناوداره‌کانی عێراق له سیاسیـیان و ڕۆژنامه‌نووسـان و ڕۆشنبیران دابه‌ش ده‌کات.
له ڤیسـتیڤاڵی ئه‌مسـاڵدا که‌سـایه‌تی ناوداری کورد و خانمی په‌رله‌مانتار ئاڵا تاڵه‌بانی که بۆ جاری دووه‌مه ئه‌م مه‌دالیایه‌ی پـێدهبهخشرێت له نزیکه‌وه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باسی له ڤیسـتیڤاڵه‌که و ئه‌و پـێوهرانهی که ماڵی ڕۆشـنبیری عێراقی له پـێناو گه‌شه‌سه‌ندنی دیموکراسی و په‌ره‌سه‌ندنی ئازادی و پارێزگاریکردن له مافه‌کانی مرۆڤ، دیاریترین که‌سـایه‌تیـیه‌کانی عێراق له‌م بواره‌دا سـاڵانه مه‌دالیای ڕێزلێنانیان پێده‌به‌خشێت، ئاڵا تاڵه‌بانی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی:
" ئه‌مه دووه‌م جاره ماڵی ڕۆشنبیری عێراقی ئه‌م ته‌کریمه یان ئه‌م ویشاحهم ده‌داتێ، بۆیه سوپاسیان ده‌که‌م. له‌و کاته‌ی که ئه‌مه بۆ من دڵخۆشـکه‌ره وه‌کو کوردێـک له ناو موجته‌مه‌عی عێراقی بۆ دووه‌م جار ئه‌م ته‌کریمه وه‌ربگرم، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا مهسـئولیـیهتی من زیاتر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی من بتوانم خزمه‌تی خه‌ڵـک بکه‌م له ڕێـگای په‌رله‌مانه‌وه و له ڕێـگای کۆمه‌ڵـگای مهدنیـیهوه. زۆر گرنگه ئێمه له سه‌ره‌تای ئیشـکردنمانهوه له ناو په‌رله‌مانی عێراقی و له ناو کۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی ته‌ئکیدمان کردۆته‌وه له‌وه‌ی که‌وا ئیشی به‌ینی موجته‌مه‌عی مه‌ده‌نی یان کۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی و حکومه‌ت ئیشێـکی هاوبه‌ش و شه‌راکه‌ته، بۆیه ده‌بێت په‌رله‌مان له هه‌موو شوێـنێـکدا پاڵپـشـتی ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵـگای مه‌دنی بکات، له ڕێـگای ده‌رکردنی یاساوه بۆ باشـترکردنی کاریان و ڕێـکخسـتنی کاره‌کانیان له ڕێی یاسا و ئاسانکردنی ته‌سجیلکردنی ڕێـکخراوه‌کان له ناو کۆمه‌ڵـگا یان له ناو حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تی عێراقی و هه‌روه‌ها ده‌بێت حکومه‌تیش پـرۆژه‌ی هاوبه‌ش (مشاریع شراکه) بدۆزێته‌وه له به‌ینی کۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی که ئه‌و کهسـانهن که ده‌نگی هه‌موو چینه‌کان و توێژی کۆمه‌ڵ ده‌گه‌یه‌نن به ده‌سه‌ڵات تاوه‌کو ده‌سه‌ڵاتیش له‌وێوه بتوانێت خزمه‌تی کۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی و خزمه‌تی هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بکات."
شایانی باسه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند هۆنراویهک له لایه‌ن شاعیرانه‌وه و پـێشـکه‌شکردنی پارچه مۆزیکی فولکلۆری عێراقی و نمایش‌کردنی هه‌ڵپه‌ڕکێ به جلوبه‌رگی سه‌رجه‌م پـێـکهاته‌کانی عێراقه‌وه کۆتایی به ڤیسـتیڤاڵی پـێـنجه‌م بۆ داهێنان هات.