دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ، سه‌رۆکی نوێی یه‌کێتی زانایانی جیهانیی ئیسلامی ده‌ڵێت پلانێکی تایبه‌ت له کۆنفرانسه‌که‌ی ڕێکخراوه‌که‌دا که له ئه‌سته‌نبوڵ کرا په‌سه‌ند کراوه بۆ به‌گژدا چونه‌وه‌ی دیارده‌ی توندڕه‌وی و به‌پێی ئه‌و پلانه وا پێویست ده‌کات زانایانی ئایینی نابێت له‌سه‌ر هیچ تایه‌فه‌یه‌ک یان لایه‌نێک بن و ده‌شڵێت کێشه‌ی توندڕه‌وی به توند و تیژی چاره‌سه‌ر ناکرێت به‌ڵکو ده‌بێت به ئایدۆلۆژیا چاره‌سه‌ر بکرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ئاینی ئیسلام به ئاینه‌کانی تره‌وه، دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت له ئێستادا ڕێکخراوه‌که‌ی کار له‌سه‌ر بیرۆکه‌یه‌ک ده‌کات بۆ سازدانی کۆنفرانسێکی جیهانی به ناوی ئاشته‌وایی نه‌ک وه‌ک کۆنفرانسه‌کانی پێشتر که به ناوی دیالۆگه‌وه ده‌کران وده‌شڵێت به‌دووری نازانێت ئه‌و کۆنفرانسه ببێته گردبونه‌وه‌یه‌ک بۆ داواکردنی لێبوردن له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 19:56 خوله‌كه.