وا بۆ چه‌ند ساڵێک ده‌چێت حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کهرتبونێکی به خۆوه بینیوه و ئێستا بۆته دوو لایه‌ن (حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وه حیزبی دیموکراتی کوردستان). به‌هه‌مان شێوه کۆمه‌ڵه‌ی ئێرانیش به‌و ئه‌زموونی دووکه‌رت بونه‌دا ڕه‌ت بووه.
عه‌لی میهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی پێشوی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووه‌و ئێستا وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی سه‌ربه‌خۆیه ده‌ڵێت پێی وایه گرنگترین هۆکاری دووکه‌رت بوونی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له مه‌یدانی خه‌باتکردنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا.
له گفت وگۆیهکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان به‌ڕێز میهرپه‌روه‌ر ده‌شڵێت ئه‌و دووکه‌رت بوونانه هیچیان بنه‌مای سیاسی و ئایدیۆلۆژییان نه‌بووه به‌ڵکو ته‌نها ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یان به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات بووه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 7:25 خوله‌که.