ڕۆژی 25 ی 7 ساڵێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا تێپه‌ڕ بوو.
عه‌لی که‌ریم ، سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌م ساڵیاده‌دا ده‌ڵێت هێشتاش په‌رله‌مان نه‌بۆته په‌رله‌مانێکی کارا چونکه وه‌ک ده‌ڵێت به‌هه‌مان شێوه‌ی خولی پێشوی کاریگه‌ریه‌کانی حیزب هه‌ر له‌سه‌ری ماوه .
له‌و گفت و گۆیه‌دا که هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ کردویه‌تی به‌ڕێز که‌ریم ده‌شڵێت هیچ لایه‌نێکی ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌ی ڕابردوودا له سه‌دا پازده تا بیست و پێنجی ئه‌و په‌یمانانه‌ی له ده‌می هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا دابوویان به‌جێیان نه‌گه‌یاندووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:21 خوله‌که.