دکتۆر عه‌لا مه‌کی، که یه‌کێکه له ڕێبه‌رانی لیست ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت گفت و گۆکان به شێوه‌یه‌کی قوڵ و ڕژد له‌گه‌ڵ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا به‌ڕێوه ده‌چن و تاووتوێی زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگ کراون و به تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی سێ پۆسته سه‌ره‌کیه‌که.
دکتۆر مه‌کی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌لعێراقیه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێک ئه‌وا له سه‌دا هه‌شتای کێشه سیاسیه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌لا مه‌کی، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 5:51 خوله‌که.