وا بڕیاره کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕۆژانی 6 و 7 ی ئه‌م مانگی دوازدهیهدا له ژنێف له‌گه‌ڵ گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌ڵمانیادا کۆببێته‌وه بۆ گفت و گۆکردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری: ئێران ده‌یه‌وێت درێژه به کات بدات و شتێکی کۆنکرێتی ناوێت
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری ، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کاروباری ئێران ده‌ڵێت سێ هۆکار هه‌ن کاریگه‌رییان ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵیت چاوه‌ڕوانی به‌ره‌و پێشچونێکی به‌رچاو ناکات تا له پاش ئه‌و کۆبونه‌وانه بێته کایه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:11 خوله‌که.