ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه قه‌یرانه سیاسیه‌کانی عێراق گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی گومان بێنێته ئارا سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌یه‌کی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات.
به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر له گفت و گۆیه‌کی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا باسیش له‌وه ده‌کات هێشتا عێراق ده‌یان ساڵی ماوه تا بگاته ئه‌و ئاسته‌ی دیموکراسی تیادا سه‌قامگیر بێت که باسی لێوه ده‌کرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانی نوێی عێراق و داواکانی کورده‌کان ، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت له خولی پێشوی په‌رله‌ماندا کورد لیستی دووه‌م بووه و له ئێستادا به پێی ڕیزبه‌ندی له پله چواردایه و ئه‌رکێکی سه‌خت ده‌که‌وێته به‌رده‌م نوێنه‌رانی کورد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:48 خوله‌كه.