یحیی ره‌حیم سه‌فه‌وی ڕاوێژکاری ئایه‌توڵا خامه‌نه‌یی له وت‌و وێژێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی په‌یام و نوچه‌ی میهر به تورکیا هۆشداری ده‌دات ئه‌گه‌ر به ڕێبازهکانێدا له باره‌ی سوریا، قه‌ڵغانی موشه‌کی ناتۆ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئیسلامی سیکولاریزم له جیهانی عه‌ره‌بدا نه‌چێته‌وه توشی گیر‌و گرفت ده‌بێت. ئایا ئه‌م جۆره کار‌و کاردانه‌وانه‌دا دوژمنایه‌تی ده‌ورانی ئیمبراتۆری عوسمانی و فارسی بۆ باڵا ده‌ستیان له ناوچه‌که‌دا به یاد ناهێنیته‌وه؟
ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر له زانکۆی ئیستۆکهۆڵم لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت ڕه‌نگ بێت وا بێ ، به‌ڵام من به پێچه‌وانه‌ی زۆر که‌سانی تر که ده‌ڵێن تورکیا ده‌یه‌وێت سیاسه‌تێکی نۆێ عوسمانی به‌رێوه ببات که ئایدیولۆژیهتێکی په‌تیه، من وای نابینم، من پێم وایه دوو فاکته‌ر بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ورو تورکیا له ناوچه‌که‌دا لافی ئه‌وه لێ بدات که ته‌نانه‌ت ڕێبه‌رایه‌تی بکات، یه‌کێکیان هه‌ل و مه‌رجی ده‌ره‌کیه بۆشاێیهک بوه که تورکیا ده‌یه‌وێت پڕی بکاته‌وه وه ئه‌وه‌ی تریشیان ئه‌وه‌یه تورکیا سه‌رهه‌ڵدانێکی ئابوری که‌م وێنه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه وه ئیرانیش به هۆی سامانی سروشتی که هه‌یه‌تی،ئاماری دانیشتوانی و پێگه‌ی ئیستراتیژی و ژیوپولتیکی، جا کۆی ئه‌م فاکته‌رانه وای کردوه ئێران و تورکیا له ناوچه‌که‌دا ڕکابه‌ری یه‌کتر بن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی8:23 خوله‌که