به‌رپرسانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراوی نێو جاده به ڕووی ڤانێکدا له پارێزگای هیلماندی باشوری وڵات ، 14 هاوڵاتی سیڤیلی ئه‌فغانی کوژراون.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌که وته‌بێژێکی پارێزگای ناوبراو ده‌ڵێت ژن و منداڵان له نێو قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌دا بوون، هاوکات ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکانی دیکه برینداربوون.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی هێزه‌کانی ناتۆ ده‌ڵێن؛ بۆمبه‌که له لایه‌ن یاخیبووانه‌وه له ناوچه‌ی " نههروسهراج " ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانی کاری ته‌قینه‌وه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و ئۆباڵی ده‌خاته ئه‌ستۆی دوژمنانی ئه‌فغانستانه‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له ماوه‌ی 10 مانگی ئه‌مساڵدا 2412 هاوڵاتی سیڤیلی ئه‌فغانی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 20 زیاتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2009 دا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئۆباڵی هه‌ره زۆری کوژراوان و بریندارانی سیڤیلی ئه‌فغانی ده‌خاته ئه‌ستۆی گرووپی میلیشیاکان.