وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان یه‌کشه‌مه گوتی که هێزه‌کانی حکومه‌ت 13 هێرشی سه‌ر زه‌وی و 12 هێرشی هه‌واییان له نۆ هه‌ری ئه‌نجام دا، و گوتی که 51 "تێرۆریستیان" کوشتووه و، 13 بریندار و شه‌ش که‌سیشیان گرتوون.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغان له هه‌ریمی باکوری له به‌لخ گوتیان لانی که‌م سێ ژن و چوار منداڵیش له هێرشه‌کانی هه‌وایی کوژران، ئه‌وه‌ش وایکرد خۆپێشاندان له به‌رده‌م ئافیسی فه‌رمانداری هه‌ریم پێک بێت.
حکومه‌ت به‌ڵێنی دا که بۆ لێکوڵینه‌وه له سه‌ر کوژراوانی مه‌ده‌نی تیمێک ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌که بکات.
له هه‌مان کاتدا، تالیبان گوتی له ئه‌و یه‌ک و دوو ڕۆژه‌دا دوو هێرشی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش بردووه.
گوته بێژی تالبیان زهبیعوڵڵا موجاهێد له لێدوانێکدا گوتی، خاڵه‌کانی پشکنینی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغان له کوندووز یه‌کشه‌مه شه‌و هیرشیان کرایه سه‌ر که 10 ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش کوژران و سێش بریندار بوون. هه‌روه‌ها شه‌ڕکه‌رانی تالیبان ژماریه‌کی زۆر له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان به ده‌ستکه‌وت گرت.
له لێدوانێکی جیادا، تالیبان گوتی شه‌ڕکه‌رانی پاسه‌وانی هێزه‌کانی ئاسایشیان له به‌لخ خسته نێو که‌مین، و هه‌شت که‌سیان له ئه‌ندامانی ئاسایش کوشت.
چوونه سه‌ر دوژمنکاری له ده‌مێکدا دێت که ده‌سته‌کانی وتووێژی ئه‌مه‌ریکا و تالیبان له ده‌وحه له پشوودانی دوو رۆژهدان، بۆ ڕاوێژ سه‌باره‌ت به ئه‌وه که چلۆن به سه‌ر به‌ربه‌سته‌کانی وتووێژی ئه‌مدواییانه‌دا سه‌رکه‌ون، وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له ڕه‌وتی وتووێژ به ئاژانسی ڕۆیتێرزی گوت.
وتووێژه‌کانی دوو لایه‌نه ساڵی پار له ده‌وحه ده‌ستی پێ‌کرد به‌لام لانی که‌م دوو جار پچڕانی تێکه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌کانی تالبیان بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له مانگه‌کانی سێپتا‌مبر و دیسهمبردا ڕوویاندا.