حکومه‌تی ئه‌فغانی داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه که 50 ئه‌ندامانی تاڵیبان له لیستی ڕه‌شی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لاببرێن له هه‌وڵێکدا بۆ هاندانی وتووێژی ئاشتیـیانه له‌گه‌ڵ خراپکاران و کۆتایی هێنان به شه‌ڕی 10 ساڵ درێژ خایه‌ندا.
به‌رپرسان له کۆمیته‌یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که چاودێری سزاکان دژ به قاعیده و تاڵیبان ده‌که‌ن ده‌ڵێن چاو به داواکاریکه ده‌خشێنن و له ماوه‌ی هه‌فته‌کانی دوایـیدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
لیستی ڕه‌شی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سروه‌ت و سامانی ئه‌ندامانی قاعیده سڕ ده‌کات و قه‌ده‌غه‌یان ده‌کات له هاتوچۆکردن.
پێته‌ر وتنگ باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رۆکی کومیته‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا له کابول که‌وا هه‌ر گۆڕانکاریـیهك به‌سه‌ر لیسته‌که‌دا له ئه‌نجامی گۆڕانکاری گه‌شه‌پێدانی سیاسی ئه‌فغانستان ده‌بێت.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای لێژنه‌یه‌کی پێکهێناوه بۆ هه‌وڵی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تاڵیبان ئه‌وانه‌ی توندوتیژیان مهحکومکردووه و ده‌ستوری ئه‌فغانستان قبوڵ ده‌که‌ن و په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان له‌گه‌ڵ قاعیده داده‌بڕن.
جێی باسه زیاتر له 450 که‌س له‌سه‌ر لیستی ئابڵوقه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانن که 140 یان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به تاڵیبانه‌وه هه‌یه.