سێ وه‌زیری حکومه‌تی نوێی به‌ریتانیا گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌فغانسـتان.
ولیه‌م هاگ وه‌زیری ده‌ره‌وه و لیام فۆکس وه‌زیری به‌رگری و ئه‌ندریۆ میچڵ وه‌زیری په‌ره‌پـێدانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌یشـتوونه‌ته کابوڵ.
وا بڕیاره هه‌ر سێ وه‌زیر له‌گه‌ڵ حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتاندا کۆبـبنه‌وه و هه‌روه‌هاش سه‌ردانی هێزه سه‌ربازیـیه به‌ریتانیـیه‌کان بکه‌ن و بێ له‌وه‌ش ئه‌و پـرۆژانهش به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه که به‌ریتانیا دارایی‌یان بۆ دابین ده‌کات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌فغانسـتانی به ئه‌رکی سه‌ره‌کی به‌ریتانیا ناودێرکردووه وه‌زیری به‌رگریش ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر زه‌مین ئه‌و کێشـانه بـبینێت که ڕووبه‌ڕووی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی به‌ریتانیا ده‌بنه‌وه له ئه‌فغانسـتاندا و هه‌روه‌هاش کۆبوونه‌وه‌کردن له‌گه‌ڵ گه‌وره سه‌رکرده له‌شـکریـیه‌کاندا.
له‌وه‌تای سـاڵی 2010 وه زیاتر له 280 سه‌ربازی به‌ریتانی له ئه‌فغانسـتان کوژراون.