کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی له باکوری ئه‌فغانستان 4 که‌س کوژراون و 10 که‌سی تریش برینداربوون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه که‌سێکی خۆکوژ ماشێنێکی بۆمبڕێژکراوی له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌یه‌ك له شاری کوندوز ته‌قانده‌وه که 2 کۆمپانیای ئاسایشی تایبه‌تی لێـیه.
پۆلیس ده‌ڵێت پاشان 2 چه‌کدار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر شوێنه‌که و بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر شه‌ڕه ته‌قه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشـدا کردووه. شه‌ڕه‌که کاتێـک کۆتایی هات که دوو چه‌کداره‌که له یه‌ک له باڵه‌خانه‌کاندا خۆیان ته‌قانده‌وه.
4 پاسه‌وانی ئاسایشی تایبه‌تی ئه‌فغانی له‌و هێرشه‌دا کوژراون. پۆلیسێکی ئه‌فغانی له نێو برینداره‌کاندایه.
تاڵیبان به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند.