کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن سێ میلیتانی که پشتێنی که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌یان به‌ستبوو و چه‌کیشیان پێ بوو هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی پۆلیس له نزیک کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی له پایته‌ختی وڵاته‌که، به‌لایه‌نی که‌م 4 ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش و 5 که‌سی مه‌ده‌نیان کوشتووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه له ئه‌نجامی شه‌ڕێکی نێوان میلیتانه‌کان و پۆلیس له ڕۆژی شه‌ممه له کابول ده‌ستیپێکرد.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌م که‌سێک له هێرشبه‌ره‌کان جلوبه‌رگی هێزه‌ی سه‌ربازی ئه‌فغانی له‌به‌ردابوو.
وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانی گوتی که‌س له هێڕشبه‌ره‌کان ڕزگاریان نه‌بوو و 4 ئه‌فسه‌ری پۆلیسش برینداربوون.
تاڵیبان به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند.