ناتۆ ده‌ڵێت ڕێبه‌ری تاڵیبانه‌کان مه‌لا عومه‌ر فه‌رمانی به چه‌کداره‌کانی خۆی داوه خه‌ڵـکی سیڤیلی ئه‌فغانی بکوژن، ئه‌مه‌ش به پـێـچه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی سـاڵی ڕابردوو دابوی.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و له ڕاگه‌یاندنێـکدا ناتۆ گوتی ئه‌م فه‌رمانه‌ی مه‌لا عومه‌ری به‌رده‌ست که‌وتووه که له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شه‌وه به فه‌رمانده‌کانی خوار خۆی داوه و تیایدا گوتوویه‌تی ئه‌و ئه‌فغانیانه بکوژن که له‌گه‌ڵ ناتۆ و یان حکومه‌تی ئه‌فغانیدا کار ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه‌ش بکوژن که زانیاری به هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌ده‌ن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه تاڵیبان هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی بۆ ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ناتۆ نه‌بووه. جێی ئاماژه پـێـکردنه مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو مه‌لا عومه‌ر چه‌کداره‌کانی خۆی ڕاسپارد ئاگاداری خه‌ڵـکی سیڤیل بن له‌و ده‌مه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هێزه‌کانی بیانی و حکومه‌ت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له کابولی پایته‌خت ڕووی دا و به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژران و 35 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. ناتۆ وه‌باڵی هێرشه‌که‌ی خسـته ئه‌ستۆی تاڵیبانه‌وه.