سه‌رکرده‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ناتۆ کارئاسانی کردووه له مه‌سه‌له‌ی گه‌یشـتنی ڕێبه‌رانی تاڵیبان بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغانسـتاندا.
ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س ڕۆژی هه‌ینی له له‌نده‌ن به په‌یامنێرانی گوتووه ئه‌و هه‌نگاوه به‌شێـک بووه له پـشـتیوانی هاوپه‌یمانێتی بۆ هه‌وڵه‌کانی ئاشـتبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێـکخراوه توندڕه‌وه‌دا.
په‌تریه‌س ده‌ڵێت ئه‌وه ئه‌رکێـکی ئاسان نابێت بۆ گه‌وره سه‌رکرده‌کانی تاڵیبان بچن به‌ره‌و کابوڵ به‌بێ ڕێـگه‌پـێدانی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ. له‌و لێـدوانه‌یدا ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س هیچ زانیاریه‌کی تر و ورده‌کاریـیه‌کانی باس نه‌کرد.
سه‌رکرده‌ی ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که ژماره‌یه‌ک له هه‌ره گه‌وره سه‌رکرده‌کانی تاڵیبان گه‌یشـتوونه‌ته لای حکومه‌تی ئه‌فغانسـتان و وڵاتانی تریش که ڕۆڵیان له ئه‌فغانسـتاندا هه‌یه، به‌ڵام ده‌شڵێت وتووێژه‌کان هێشـتا له قۆناغی به‌راییدان.