پاکسـتان ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه ئاسانکاری بۆ وتووێژه‌کانی ئاشـتی نێوان حکومه‌تی ئه‌فغانی و تاڵیبان بکات، ئه‌ویش له پـێناو هێنانه دی ئاشـتی بۆ ناوچه‌که.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان شا محه‌مه‌د قوره‌یشی ڕۆژی هه‌ینی به په‌یامنێرانی گوت پـێویسته هه‌وڵه‌کان بۆ ئاشتی زیاتر به ده‌سـتپـێشـخه‌ری ئه‌فغانیـیه‌کان بێت، وه‌لێ پاکسـتان له‌ویادا ده‌توانێت یارمه‌تی بدات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئیسلام ئاباد له سـاڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا یارمه‌تی تاڵیبانی دا له گه‌یشـتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانسـتان به‌ڵام پاش هێرشه تێرۆریسـتیه‌کانی سـاڵی 2001 ی سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پاکسـتان ده‌ستی له تاڵیبان به‌ردا. هه‌ندێ له کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن ئه‌ندامانی ده‌زگای موخابه‌راتی پاکسـتانی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی خۆیان به تاڵیبان هێشـتۆته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سـکرتێری گشـتی ناتۆ ئه‌ندرێس فۆگ ڕاسمۆسن گوتی هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانسـتان خوازیارن یارمه‌تی له هه‌وڵه‌کانی ئاشتی بده‌ن، وه‌لێ زیاتری له‌و باره‌یه‌وه نه‌گوت به‌ڵام ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی گوشاری له‌شـکری بۆ سه‌ر تاڵیبان ده‌مێنێت.
ڕۆژی هه‌ینی دوو سه‌ربازی ناتۆ له دوو هێرشی جودادا له ئه‌فغانسـتان کوژران.