وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا ده‌ڵێت ڕووداوه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی قه‌نده‌هار بوو و تیایدا وه‌ک ده‌گوترێت سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی کوێرانه ته‌قه‌ی کردووه، نابێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتبه‌رداری ئه‌رکه‌که‌ی خۆی له ئه‌فغانسـتاندا بێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا جۆرج لیتڵ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی به‌ڕێز په‌نێتا له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ ئه‌فغانسـتان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی ئه‌فغانی کۆبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی 16 که‌سی سیڤیلی کوشـتووه که نۆیان منداڵ بوون.
لیتڵ گوتی په‌نێتا به ڕێبه‌رانی ناوچه‌که‌ی گوتووه ئه‌م جۆره ڕووداوانه نه وێنای ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن و نه ئه‌فغانسـتان و نه هێزه‌کانی ئاسایشیش. گوتوشیه‌تی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و خه‌ڵـکه هه‌وڵ ده‌ده‌ن کاری باش بکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ماتۆڕێـکی بۆمبڕێژکراو له قه‌نده‌هار ته‌قیوه‌ته‌وه و بووته مایه‌ی کوژرانی یه‌ک که‌س له هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی و برینداربوونی 2 که‌سی دیکه. که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام تاڵیبان پـێشـتر په‌یمانی داوه تۆڵه‌ی ئه‌و ئهفغانیـیانه بکاته‌وه که له‌م دوایـیه‌دا کوژراون.
له واشنتنیش، سه‌رۆک باراک ئۆباما گوتوویه‌تی وڵاته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زۆر به ڕژدی ده‌ڕوانێته ڕووداوه‌که، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی خۆی کوژرابن. گوتووشیه‌تی کوشـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی بێ تاوان کارێـکی قێزه‌وه‌نه و جێـگای قبوڵ نیـیه و ئه‌وه هیچ وێنه ڕاسته‌قینه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا نیـیه.