تاڵیبان ده‌ڵێت باڵه سیاسیـیه‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ وتووێژکردن به مه‌به‌سـتی کۆتاییهێنان به شه‌ڕ له ئه‌فغانسـتاندا.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا که به ئیمه‌یڵ بڵاویکردۆته‌وه، تاڵیبان گوتوویه‌تی هه‌وڵه‌کانی چڕکردۆته‌وه بۆ هێنانه‌دی ئاشـتی له‌و وڵاته پـڕ کێشه‌یه‌دا. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا دووپاتی کردۆته‌وه که له‌گه‌ڵ ده‌سـتوری ئێسـتای وڵاته‌که‌دا نیـیه، وه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به حکومه‌تی سه‌رۆک حامید کارزایی کرد که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کی خۆفرۆشه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه، گوته‌بێژێـکی تاڵیبان گوتی ڤیدیۆیه‌ک که له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه و تیایدا نیشـانی ده‌دات سه‌ربازانی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکایی میز به‌سه‌ر ته‌رمی ژماره‌یه‌ک چه‌کداری کوژراوی تاڵیباندا ده‌که‌ن کار ناکاته سه‌ر ئه‌و پـلانانه‌ی بۆ ده‌سـتپـێـکردنی وتووێژ دانراون.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید گوتی چونکه پـرۆسه‌که له سه‌ره‌تادایه پـێناچێت ئه‌وه کاربکاته سه‌ر پـلانه‌کانی وتووێژکردن یان پـێشـنیاری ئاڵوگۆڕی زیندانکراوان.
لای خۆیه‌وه هێزی ئاسایشی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان به توندی سه‌رزه‌نشـتی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی کرد که له‌و ڤیدیۆیه‌دا گیراوه و له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـکی بچوکی ما‌رینزی ئهمهریکایییهوه کرابوو که پـێده‌چێت چیدی له ئه‌فغانسـتاندا نه‌مابن.
هێزی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکایـیش ده‌ڵێت ئه‌و کاره‌ی وێنه‌ی گیراوه به پـێـچه‌وانه‌ی ڕه‌وشت و پـرنسیپهکانێتی و ئه‌وه هیچ نیشـانه‌ی خه‌سه‌ڵه‌تی سه‌ربازی مارینز نیـیه.
سه‌رۆک کارزاییش گوتوویه‌تی حکومه‌ت زۆر به‌و ڤیدیۆیه بێزاربووه که تیایدا سووکایه‌تی به ته‌رمی ئه‌فغانیـیه‌کان کراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکاش گوتوویه‌تی لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه ده‌کات، به‌ڵام نه‌یگوت ئایا ئه‌و ڤیدیۆیه ڕاسته یان نا.