ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی چێنراوی نێو جاده له باشوری وڵات 15 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
له‌و باره‌یه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له ده‌مێـکی زووی ئه‌مڕۆدا بووه له ناوچه‌ی خانشینی سه‌ر به پارێزگای هێلمه‌ند.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌تا ئێسـتا هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام به‌رپـرسـانی خۆجێی ئۆباڵی کاره‌که ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی چه‌کدارانی تاڵیبان.
له پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه‌دا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ئه‌مڕۆ باره‌گای پـۆلیسی له شـاری قه‌نده‌هاری باشوری وڵات هه‌ژاند و هیچ هه‌واڵێـکی زیانی گیانی ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که له ئارادا نیـیه.
هاوکات له پارێزگای کوندوزی باکوری ئه‌فغانسـتان کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ ئه‌وه‌ی که ماشێـنێـکی پـۆلیسی به‌کارهێنابوو 5 سه‌رباز و هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سێـکی سیڤیلی بریندارکردووه.