سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای ده‌ڵێت هێرشێـکی موشه‌کی ناتۆ له باشوری ئه‌فغانسـتان گیان له‌ده‌سـتدانی 52 سیڤیلی لێـکه‌وتۆته‌وه که ژنان و منداڵیان له نێواندایه.
به‌ڕێز کارزای له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن ده‌زگای زانیاری ئه‌فغانیـیه‌وه بۆی ده‌رکه‌وتووه هێرشێـکی موشه‌کی له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به‌ر ماڵێـک له ناوچه‌ی سانگین له هه‌رێمی هێلمه‌ند که‌وتبوو.
به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی گوتوویانه سیڤیله‌کان په‌نایان بردبووه به‌ر ماڵێـک بۆ قوتاربوون له شه‌ڕی نێوان هێزه‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی ناتۆ و خراپکارانی تاڵیبان.
کۆلۆنێل وه‌ین شانکس ده‌مڕاستی ناتۆ له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پـشـتڕاستی کرده‌وه که هاوپه‌یمانه‌که به‌ره‌نگاری خراپکاران بووبـبنهوه له هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌و ناوچه‌یه. هه‌رچه‌ندێـکه گوتی ڕاپـۆرته‌کان ئاماژه‌یان به کوشـتنی سیڤیل و یاخود به هه‌ڵه هاویشـتنی موشه‌که‌کان نه‌دابوو.
جێی باسه گیان له‌ده‌سـتدانی سیڤیل له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌کانی بیانیه‌وه بووه‌ته هۆی سه‌ره‌کی ناکۆکی له نێوان سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای و هاوپه‌یمانه‌کانی خۆرئاوایه‌وه.