له ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ک هێرشی چه‌کداران له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان فه‌رمانڕه‌وایه‌ک و به لایه‌نی که‌م 11 ئه‌فغانی دیکه و 5 سه‌ربازی ناتۆ کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه بۆمبێـکی لاڕێ له قه‌نده‌هاری باشوری وڵاته‌که حاجی عه‌بدول جه‌بار فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی ئهرغهندهبی کوشـتووه له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی و پاسه‌وانێـکی.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و به پـیلانێـکی دوژمنانی گه‌لی ئه‌فغانی ناوبرد.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان جه‌نه‌ڕاڵ مه‌کـکرسـته‌ڵ له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتی هێرشه‌که ئه‌وه نیشـان ده‌دات که یاخیبووان جگه له هێرشکردن هیچ شتێـکی باشـتریان بۆ ئاشـتی و ئاسایش پـێنیـیه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه میلیتانه‌کان هێرشه‌کانیان له قه‌نده‌هار زیاتر کردووه به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی ناتۆ ده‌سـتپـێـبکات بۆ پاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که له یاخیبووانی تاڵیبان.