به‌رپـرسـانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن له میانه‌ی ئه‌و په‌لاماره بۆمبیـیه خۆکوژیـیه‌ی ئه‌مڕۆی کرایه سه‌ر باره‌گای ڕێـکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌ی خۆرئاوای ئه‌فغانسـتان هیچ کارمه‌ندێـکی ڕێـکخراوه‌که زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه چه‌کدارانی تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆیان ڕاگه‌یاندووه و ده‌ڵێن هێرشه خۆکوژیـیه‌که له لایه‌ن چه‌کدارانیان له ناوچه‌ی هیرات ئه‌نجامداروه.
هاوکات لێـپـرسـراوانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن هێرشبه‌رانی خۆکوژ خۆیان له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ته‌قاندۆته‌وه و ڕێـگه‌یان بۆ یاخیبووانی دیکه خۆش کردووه، ئه‌وانه‌ی به‌رگی پـۆلیسـیان پـۆشیبوو بچنه نێو باره‌گاکه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپـرسـانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌شڵێن له هێرشه‌که‌دا توندڕه‌وه‌کان کوژراون و هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی چوارده‌وری باڵه‌خانه‌ی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان داوه.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له سـاڵی ڕابردوودا چه‌ندان هێرش کران و تیایاندا شوێن و باره‌گای هه‌ڵمه‌ته‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان کرانه ئامانج، له‌وانه هێرشه‌کانی کرانه سه‌ر میوانخانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی هیندسـتان.