عه‌دنان عوسمان : زه‌مینه‌یه‌کی باشتر له‌ په‌رله‌ماندا ڕه‌خساوه‌ و زه‌مینه‌ی تێگه‌یشتنی زیاتر هاتۆته‌ ئاراوه

سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که‌وتۆته‌ باسکردنی دانانه‌وه‌ی لیژنه‌کانی ناو په‌رله‌مان و گۆڕانکاریش له‌ ژماره‌یه‌ک له‌ لیژنه‌کاندا و فراکسیۆنی گۆڕانیش داوای سه‌رۆکایه‌تی ژماره‌یه‌ک لیژنه‌ی کردووه‌.

عه‌دنان عوسمان ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات داواکراوه‌ ئۆپزسیۆن سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و لیژنانه‌ وه‌ربگرێت که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ چاودێری گشتییه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ک لیژنه‌ی چاودێری دارایی یان مافی مرۆڤ یان لیژنه‌کانی تر ، وه‌ ده‌شڵێت ئه‌م داوایه‌ وه‌ک خوێندنه‌وه‌یه‌که‌ بۆ نییه‌تی پۆزه‌تیفانه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر.

له‌ میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عوسمان ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات وه‌رگرتنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و لیژنانه‌ هه‌رگیز به‌ ڕێکه‌وتنی سیاسی نابێت به‌ڵکو به‌ پێی ژماره‌ی ئه‌و کورسیانه‌ی لایه‌نه‌کان له‌ په‌رله‌ماندا هه‌یانه‌ سه‌رۆکی لیژنه‌کان و بڕیارده‌ر و پۆسته‌کانی تری ناو لیژنه‌کان دیار ده‌کرێن.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 6:15 خوله‌که‌.