پاش ئه‌وه‌ی نۆ وه‌زیری سه‌ر به لیستی ئه‌لعێراقیه له کابینه‌ی حکومه‌تی عێراقدا پۆسته‌کانیان جێهێشتووه، سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ته‌نها ده ڕۆژ واده‌ی داناوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان، ده‌نا ده‌یانگۆڕێت.
عادل به‌رواری: له‌وبڕوایه‌دا نیم له کۆبونه‌وه‌کانی داهاتوشدا عێراقیه و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بگه‌نه چاره‌سه‌ر
عادل به‌رواری، ڕاوێژکاری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی مافی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی هه‌یه به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر ، چونکه ئه‌و جۆره کشانه‌وانه له په‌رله‌مان و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاپه‌ڕاندنی کار و ئه‌رکه‌کان ئیفلیج ده‌کات.
به‌ڕێز به‌رواری ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی له عێراقدا ڕووده‌دات کێشه‌ی سیاسی و تایفه‌ییه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و کێشانه دروست بوون و ئه‌وه‌ش که به‌م شێوه‌یه ده‌رنه‌که‌وتووه ، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ئه‌مریکا له عێراقدا.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ عادل به‌رواری، ڕاوێژکاری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:52 خوله‌که.