له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی کێشه‌کانی عێراق و درێژه پێدانی هه‌وڵه‌کان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، هه‌وڵیش له ئارادان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاره‌وه بۆ پشتیوانی کردنی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له هه‌موو بارێک‌دا لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیر نزیک بۆته‌وه، بۆیه مالیکیش له‌لای خۆیه‌وه هه‌وڵی خۆی ده‌دات له ڕێی په‌رله‌مانتارانه‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت به مانه‌وه و به لادانی مالیکی ڕه‌وتی سه‌در هه‌ر سودمه‌نده و له‌وانه‌شه ئه‌گه‌ر مالیکی له پۆسته‌که‌یدا بمێنێته‌وه هه‌وڵی زیاتر بدات تا سه‌دریه‌کان بخاته‌وه ڕیزی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی و ژماره‌یه‌ک ده‌ستکه‌وتی تریشیان بۆ دابین بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:20 خوله‌که.