حکومه‌تی عێراق بڕیاری داوه زیانلێکه‌وتوان و قوربانیانی تۆپبارانه‌کانی ئێران و بۆردومانه‌کانی تورکیا قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 2 ملیار دیناری عێراقی ته‌رخان کردووه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌که.
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی حکومه‌تی نێوه‌ندی ته‌رخانی کردووه زۆر که‌مه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی تۆپباران و بۆردومانه‌کانه‌وه له ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که‌وتوون.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت له کاتێکدا کار بۆ کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ کراوه له ناو په‌رله‌ماندا، ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌بوون ناکۆک بوون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌که و کاتی باس له تۆپبارانه‌کانی ئێران ده‌کرا هه‌ندێکیان خۆیان لاده‌دا له باسکردنی ئێران و هه‌مان جۆر هه‌ڵوێستیش به‌رامبه‌ر تورکیاش هه‌بوو.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق باسیش له روانینی خۆی ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی له لایه‌ن ئێران و تورکیاوه له ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ده‌یکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گویبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:05 خوله‌که.