ڕوسیا دەڵێت لە هێرشێکی ئاسمانیدا ئەبوبەکرد بەغدادیان کوشتووە

سوپای ڕوسیا ڕایگەیاند لە هێرشێکی ئاسمانیدا سەرکردەی ڕێکخراوی داعش ئەبوبەکر بەغدادیان کوشتووە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند ئەبوبەکر بەغدادی لە هێرشێکی ئاسمانی ڕوسیادا لە کۆتایی مانگی پێنجدا لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی تری داعشدا کوژراوە.

وتی هێرشە ئاسمانییەکەی28 ی مانگی پێنج کۆبوونەوەیەکی داعشی کردۆتە ئامانج لەنزیک شاری ڕەققەی سوریا و نزیکەی 30 فەرماندەی داعش و 300 چەکداری تر کوژراون.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا وتی هێرشە ئاسمانییەکە لەکاتێکدا بووە کە سەرکردەکانی داعش کۆبوونەتەوە بۆ باسکردن لە کشانەوەیان لە شاری ڕەققە.

سەرچاوە/ VOA