هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مجاره‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ کشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی سیاسی عێراق په‌یوه‌ندی هه‌یه به شێوازی کارکردن و ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نوێ سیاسیه‌ی بڕیاره له عێراق پێکبهێنرێت و دکتۆر عه‌لاویش ببێته سه‌رۆکی.
عه‌بدوڵا ئه‌لدلێمی، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه‌یه ده‌ڵێت له ئێستادا لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری عێراق ده‌ستیان کردووه به هه‌وڵدان بۆ لادانی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌م ئه‌نجومه‌نه نوێ سیاسیه.
به‌ڕێز ئه‌لدلێمی ده‌شڵێت ئه‌نجومه‌نی نوێی سیاسی که له بیست ئه‌ندام پێکدێت، ئهنجومهنکی چاو‌دێر ده‌بێت به‌سه‌ر حکومه‌ته‌وه نه‌ک کار له دژی حکومه‌ت بکات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئه‌لدلێمی، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئامده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:41 خوله‌که.