ڕێبه‌ری قه‌ته‌ر ده‌ڵێت پێویسته هێزی سه‌ربازی عه‌ره‌بی بنێردرێت بۆ سوریا به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی سه‌رکوتکردن و توندوتیژیه‌کانی حکومه‌تی سوریا به‌رامبه‌ر خۆپشانده‌رانی وڵاته‌که.
عه‌بدولباقی یوسف، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت عه‌ره‌به‌کان ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی گرفته تایفیه‌کانی ناو سوریا بگوێزرێنه‌وه بۆ ناو وڵاتانی تری عه‌ره‌بی.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، له‌سه‌ر پێگه‌ی کورد له هاوکێشه‌ی سیاسی سوریادا به‌ڕێز یوسف ده‌ڵێت کورده‌کان له ئێستادا له گفت و گۆدان له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆنی سوریادا، هه‌رچه‌نده ده‌شڵێت ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا پڕۆژه‌یه‌کی وه‌ک نه‌خشه‌یه‌کی ڕێگای نییه بۆ ئایندهی سوریا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:31 خوله‌که.