پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا هەوڵ دەدات هۆکاری ئەوە بزانێت ئەو پیاوە بۆچی ئەو کارەی کردووە لە دوو ناوچەی نزیک لۆس ئانجلس کە تیایدا چوار کەسی بە چەقۆ کوشت و دوانی دیکە برینداربوون.
پۆلیس وتی پیاوێکی تەمەن 33 ساڵیان دەستگیرکردووە بەڵام ناویان ئاشکرا نەکرد.
بەرپرسان وتیان دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە پیاوەکە دوو کەسی لە دراوسێکانی بە چەقۆ کوشتووە و دواتر چۆتە نانەواخانەیەکەوە لە ناوچەکەدا، لەو کاتەدا پۆلیس هەواڵی پێدراوە سەبارەت بە کەسێک کە چەقۆی پێیە.
دواتر پیاوەکە پارەیەکی زۆری دزیوە دوای ئەوەی هەڕەشەی لە خاوەنەکانی کردووە و بە ئوتومبێلەکەی هەڵهاتووە بۆ ناوچەیەکی نزیک و لەوێ لە چێشتخانەیەکدا پیاوێکی دیکەی بە چەقۆ کوشتووە و دواتریش پاسەوانی قاوەخانەیەکی کوشتووە. دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز