بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکەوە لە چیاکانی سویسرا 3 کەس گیانیان لە دەستداوە

پۆلیسی سویسرا دەڵێت بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سووکەوە لە ناوچەی پۆنتس دی مارتێلی سویسرا لە نزیک سنووری فەڕەنساوە سێ کەس گیانیان لە دەستداوە.

پۆلیسی ناوخۆی ناوچەکە وتی فڕۆکەکە لە دارستانێکی نزیک گوندی لو کۆمب دارنیێری کانتۆنی نیوشاتێل کەوتۆتە خوارەوە.

وتیشی فڕۆکەوانەکە و دوو سەرنشینەکەی لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانیان لە دەستداوە. ئەرکەکانی فریاگوزاری سەخت بوون چونکە فڕۆکەکە لە شوێنێکی سەخت و لێژدا کەوتۆتە خوارەوە.

ئاماژەشیان بەوەدا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە هێشتا نەزاندراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەیەک لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز