توێژەران دەڵێن کونەڕەشێک بینراوە کە گاز بە گاز ئەستێرەیەکی هاوشێوەی خۆری خواردووە

کونەڕەشەکان ( Black hole )ئەو بۆشاییەی گەردوونن کە بە شێوەی چالێکی ڕەش دەردەکەون. کونەڕەشەکان توانای ڕاکێشانی ھەر شتێکیان بۆ ناوەوەیان هەیە کە لە نزیکیانەوە تێپەڕێت و بە زۆریش ئەو ئەستێرانە دەخۆن کە لێیانەوە نزیک دەبنەوە و ئەوان بەهۆی هێزی ڕاکێشانی زەبەلاحییانەوە ئەستێرکان ڕادەکێشن و قووتییان دەدەن.

توێژەرەوان دەڵێن کونە ڕەشێکی زۆر گەورەیان بینیوە لە ناوەڕاستی کاکێشانێکدا و بە ڕادەیەک نزیک بوون لێوەی کە بینراوە چۆن گاز لە ئەستێرەیەک دەگرێت کە قەبارە و پێکهاتەکەی هاوشێوەی خۆر بووە.

کونە ڕەشەکان تەنێکی زۆر زۆر چڕن کە هێزی کێشکردنیشیان ئەوەندە بەهێزە کە تەنانەت ڕووناکیش ناتوانێت لە دەستی هەڵبێت.

توێژەرەوان دەڵێن ئەو ئەستێرەیەی کونەڕەشەکە گازی لێگرتووە، نزیکەی 250 ملیۆن ساڵی ڕووناکی لە سیستمی خۆری ئێمەوە دوورە. یەک ساڵی ڕووناکی کە نزیکەی 9.5 تریلیۆن کیلۆمەترە، ئەو مەودایەیە کە ڕووناکی لە ماوەی ساڵێکدا تێدەپەڕێنێت.

توێژەران هەروەها دەڵێن کونەڕەشەکان بە گشتی گەورەن، بەڵام ئەمەیان تا ڕادەیەک بچووک بووە و دەشڵێن پێیان وایە چەند سەد هەزار هێندەیەک لە خۆر گەورەتر بووە.

کونەڕەشە زەبەلاحەکەی ناوەڕاستی خولگەی شیریی کە بە ساگیتاریوس ئەی ناسراوە، 4 ملیۆن هێندەی خۆر گەورەترە و هەندێک لە کاکێشانەکانی دیکەش کونە ڕەشیان هەیە کە سەدان ملیۆنان هێندە لە خۆر گەورەترن.

زۆربەی کاکێشانەکان لە ناوەڕاستییاندا ئەو جۆرە کونە ڕەشەیان هەیە و ژینگەی دەوروبەریشییان ڕەنگە توندوتیژترین شوێن بێت لە گەردووندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز