یاخیبوان له عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێرشه‌كانیان توند كردووه له كاتێكدا كه سیاسه‌تمه‌داران له‌سه‌ر پێكهاتنی كابنهتێكی نوێی حكومه‌ت ڕێك نه‌كه‌وتوون.
له ماوه‌ی زنجیره‌یه‌ك هێرشی ته‌قینه‌وه له سه‌رانسه‌ری عێراقدا، 22 كه‌س كوژراوه. له ئه‌نجام دوو ته‌قینه‌وه كه له نزیك مزگه‌وتێكی موسوڵمانه شیعه‌كان له به‌غدا ڕوویداوه و بۆته هۆی كوشتنی 15 كه‌س و برینداربوونی 60 كه‌سی دیكه.
به‌شی زۆری قوربانیه‌كان به‌هۆی ئه‌و ڕووداوی هێرشبه‌ره خۆكوژه‌وه ڕوویداوه كه به خۆی و ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه چووبووه ناو ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی كه خه‌ریكی یارمه‌تیدانی قوربانیانی تهقینهوهێ یه‌كه‌م بوون و خۆی ته‌قاندبۆوه.
له شاری تكریتی باكوری عێراقیش، دوو هێرشبهڕی خۆكوژ له به‌رده‌م ئهكادمیهێ پۆلیس دا خۆیان ته‌قاندۆته‌وه و و له ئه‌نجامدا 6 كه‌س كوژراوه كه چواریان ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوون.
له دوایترین ڕووداوی توندوتیژییه‌كان، چه‌كداران هێرشیان بردۆته سه‌ر ژێرخانی نه‌وتی ووڵاته‌كه و بۆرییه نه‌وته‌كانی باكورییان گڕ تێبه‌رداوه. سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به یاخیبوان له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا به‌رده‌وامن. له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه 41 یاخیبویان ده‌ستگیركردووه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش گیانیان له ده‌ستداوه. له ماوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، ده‌ست به سه‌ر چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی كوژراوه.
له لایه‌کی دیكه‌وه، چوار گومانلێكراوی تر ده‌ستگیركراوه كه باوه‌ڕده‌كرێت ده‌ستیان له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌دا هه‌بێت كه هه‌ر یانزده كه‌سه‌كه‌ی ناوی گیانیان له ده‌ستدا. له‌وانه‌ش، ته‌رمی ده كه‌سیان دۆزراوه‌ته‌وه.