حکومه‌تی لوبنانی خۆپیشاندانه گشتیه‌کانی قه‌ده‌غه کردووه که بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له کوشتنی سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن ئه‌وان ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه فه‌رامۆش ده‌که‌ن و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆبونه‌ته‌وه. گروپی ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندانێکی یه‌ک ڕۆژییان کردووه که هاوکاته له‌گه‌ڵ دانیشتنێکی تایبه‌تی په‌رله‌ماندا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر باوه‌ڕنه‌کردن به حکومه‌تی ئێستای به‌یروت.
ئۆپۆزسیۆنی لوبنانی، حکومه‌تی ووڵاته‌که‌یان و سوریا تاوانبار ده‌که‌ن به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی که بووه هۆی کوشتنی 14 که‌س له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ردا. هه‌ردوولاش، دیمه‌شق و به‌یروت نکۆڵی له‌و تاوانه ده‌که‌ن.
ده‌یڤد ساته‌رفیڵد - نوێنه‌ری باڵای ئه‌مه‌ریکا له به‌یروت فشار د‌ه‌خاته سه‌ر سوریا بۆ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی له لوبنان که به 14000 سه‌رباز ده‌خه‌مڵێنرێت.