وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆندهڵیزا رایس ده‌ڵێت ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌كان مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئاریاڵ شارۆن بانگهێشتیهكهی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوشیان قبوڵ كردووه تاوه‌كو سه‌ردانی كۆشكی سپی بكه‌ن.
خانم رایس ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی به جودایی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزان عه‌باس و شارۆندا كۆبۆوه. جێی ئاماژه پێكردنه، ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ئاماده‌ی لوتكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بن كه له میسر به‌ڕێوه ده‌چێت.
خانم رایس پێش ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه جێهێڵێت گوتی ئه‌و دڵنیایه له‌وه‌ی كه لوتكه‌كه سه‌رده‌كه‌وێت.
پێشتریش، خانم رایس دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باس له كه‌ناری ڕۆژئاوا گوتی واشنتۆن ده‌ستبه‌جێ یارمه‌تیه‌كی بڕی 40 ملیۆن دۆلار بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان ته‌رخان ده‌كات، ئه‌و یارمه‌تیه‌ش به‌شێكه له‌و 350 ملیۆن دۆلاره‌ی كه سه‌رۆك بوش به‌ڵێنی داوه بیدات به فه‌له‌ستینیه‌كان.
خانم رایس ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ژه‌نه‌ڕاڵ ولیام واردی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی به ڕێكخه‌ری وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست نیشان كردووە.