ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له رێوره‌سمێكدا له په‌رله‌مانی ئۆكرانیا ریفۆرمخواز ڤیكتۆر یۆشینكۆ سوێندی سه‌رۆكایه‌تی خوارد و جێگای لینۆید كۆچمای گرته‌وه، كه بۆ ماوه‌ی ده سال سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیای كرد. له گوتارێكدا بۆ په‌رله‌مان دوای رێوره‌سمی سوێند خواردن، سه‌رۆك یۆشینكۆ داوای له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد هاوكاری بكه‌ن بۆ دروستكردنی ئۆكرانیایه‌كی دیموكراتی و پێشكه‌وتو. ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستانی جیهانی به‌شداریان له رێوره‌سمه‌كه‌دا كرد، له‌وانه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆلن پاول كه سۆزیدا واشنتۆن هاوكاری بكات بۆ ئه‌نجامدانی ریفۆرم و گه‌شه‌كردنی ئابووری له ئۆكرانیا. شایه‌نی باسه به‌رێز ئۆشینكۆ سێیه‌م سه‌رۆكی ئۆكرانیه له وه‌تای ئۆكرانیا سه‌ربه‌خۆیی له ده‌سه‌لاتی سۆڤیه‌ت وه‌رگرتووه.