یاخی بوانی عێراقی كه هه‌ڕه‌شه‌یان داوه 8 هاووڵاتی چینی كه له‌م مانگه ڕفێنراون بكوژن ده‌ڵێن ئه‌وان سۆزێك نیشان بده‌ن ئه‌گه‌ر بێت‌و چین ڕێگه له چونی هاووڵاتیانی بگرێ بۆ عێراق. چین ده‌ڵێت حكومه‌تی كاتی عێراق بڕیاری داوه كه به‌غدا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئازاد كردنی ئه‌و بارمتانه كه چوون بۆ عێراق بۆ كاری ئاوه‌دان كردنه‌وه.
میدیای ده‌وڵه‌تی چینی ده‌ڵێن جێگری سه‌رۆكی عێراق ڕۆژ نوری شاوێس له كاتی ووتوێژیدا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی چین له په‌كین دڵ گرانی خۆی ده‌رده‌بڕێ سه‌باره‌ت به‌و ڕهفاندنه. كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌ل جه‌زیره كاسێتێكی ڤیدیۆی به‌خش كردووه كه تێیدا بارمته‌كان نیشان ده‌دات و ڕفێنه‌ره‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت‌و چین واز له ڕۆڵی خۆی نه‌هێنێ له عێراق دا.