دۆناڵد ڕامسڤڵدی وەزیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دەڵێت ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا مه‌شق و ڕاهێنان به هێزەكانی عێراقی ناكات بۆ نیشانه كردنی ڕێبه‌رانی یاخیبوان له هێرشه‌كانیاندا. به‌ڕێز ڕامسڤڵد له‌سه‌ر ڕاپۆرتێكی گۆڤاری نیوس ویك ئه‌م تێبیانیانهی دابوو پاش ئه‌وەی ڕایانگه‌یاندبوو كه‌وا وەزارەتهكهێ هێزی تایبه‌تی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەنێرێت بۆ عێراق تاوەكو مه‌شق و ڕاهێنانی له‌و جۆرە ئه‌نجام بدەن.
به‌ڕێز ڕامسڤڵد ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی به كارێكی بێ هه‌ست و به‌رز فڕینی ئه‌و كه‌سانه‌ی له قه‌ڵه‌مدا كه چیرۆكی سیخوڕی زۆر دەخوێننهوە. وەزیر گوتی شتی وەها ڕووی نه‌داوە و عێراقیه‌كان ڕادەهێنرێت له‌سه‌ر ئه‌وەی چۆن ئاسایش بۆ ووڵاته‌كه‌ی خۆیان دابین بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌و ڕاپۆرته‌دا گوتراوە ڕاست نیه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی گۆڤاری نیوس ویك دەڵێت: وەزارەتی به‌رگری ئه‌و هێزە تایبه‌تیانه بۆ عێراق دەنێرێت تاوەكو ڕاهێنان به پێشمه‌رگه كوردەكان و چه‌كدارە شیعه‌كان بكه‌ن كه‌وا چۆن هێرش بكه‌نه سه‌ر ڕێبه‌رانی سوننی یاخیبوان و بیانكوژن.