سه‌رۆكی نایجیری ئۆڵوسیگهن ئۆباسانجۆ دەڵێت له‌گه‌ڵ ڕای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش‌دا نیه كه‌وا حكومه‌تی سودانی كاری جینۆسایدی له ناوچه‌ی دارفور به ئه‌نجام گه‌یاندووە.
به‌ڕێز ئۆباسانجۆ له ماوەی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی CNN دا گوتی دەكرێت ڕەخنه له حكومه‌تی سودانی بگیرێت كه‌وا كاری باشی له ناوچه‌ی دارفوردا نه‌كردووە، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وەی كاری جینۆسایدی به ئه‌نجام گه‌یاندووە. هه‌روەها گوتیشی كێشه‌ی دارفور، كێشه‌یه‌كی سیاسیه و نه‌ك له‌شكرییه.
جێی باسه، له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا سه‌رۆكی نایجیری و سه‌رۆك بوش له كۆشكی سپی كۆبونه‌وە، به‌ڵام به پێی به‌ڕێز ئۆباسانجۆ باس له كێشه‌ی دارفور نه‌كراوە.